هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی باشماخ ئاسایی بوەتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەكاتەوە، دوای راگرتنی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر، لە ئێستادا هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەكە ئاسایی بوەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەكە رایگەیاندوە، ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەهۆی پچڕانی سیستمی ئەلەكترۆنی لە دیوی ئێران، هاتوچۆی گەشتیاری راگیرا.
رونیشكراوەتەوە، لەئێستادا كێشەكە چارەسەركراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەكە ئاسایی بوەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بە گوێرەی زانیاریەكان بەهۆی بونی كێشە لە دیوی ئێران، بەیانی ئەمرۆ هاتوچۆی گەشتیاری بۆ ماوەیەكی كاتی راگیرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group