دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختەی راگەیاند

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر باندێكی سێ كەسی ساغكردنەوەی دراوی ساختە بەدواداچون و چاودێری وردیان ئەنجامداوە، شەوی هەینی لەنزیك ناحیەی ئاشتی لەكاتی دەستگیركردنیان بەچەك روبەڕوی هێزەكانی ئاسایش بونەوەو بەهۆیەوە سێ كارمەندی ئاسایش برینداربون.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، تۆمەتباران لەڕێگەی سۆشیال میدیا (تیكتۆك و سناپ چات) بانگەشەیان بۆ فرۆشتنی دراوی ساختە كردوە، لەكاتی مامەڵەكردن كەسەكانیان فریوداوەو بەزەبری چەك و هەڕەشكردن پارەیان لێسەندون، لەئێستادا تۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group