وەزیری پەروەردە: پلانی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان سەركەوتو بو

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەنجامی رێژەی سەركەوتن لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ئێستادا دیار نابێت و دوای تاقیكردنەوەكانی خولی دوەم لە مانگی داهاتودا دیار دەبێت، بەڵام پرۆسەكە بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانرابو سەركەوتو بو.
وەزیری پەروەردە ئەوەشی باسكردوە، قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی خولی دوەمیان لەبەردەمدایە و دەتوانن لە مانگی 8 دا ئەنجامی بدەن، ئەوكات رێژەی سەركەوتن لە خولی دوەمدا دەردەكەوێت، چونكە بەشێك لە قوتابیان لە خولی یەكەم چەند مادەیەك دەهێڵنەوەو ناچنە تاقیكردنەوەو هەشیانە وەڵام ناداتەوە تا خولی دوەم.
وتیشی: ئەو پلانەی بۆ تاقیكردنەوەكان دانرابو بە هەمو پێوەرێك سەركەوتو بو، پرۆسەیەكی شەفاف و دادپەروەرانەبو، قوتابی دەتوانێت پەڕەی سۆما (پەڕەی وەڵامدانەوە)ی خۆی ببینێتەوە بە پەنجەمۆر و واژۆی خۆی لە هەمو ئەو مادانەی تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجام داوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group