بە سێ درۆن كەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە پیرمام بۆردومان كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردەوە، بە گوێرەی زانیارییەكانیان رۆژی دووشەممە 13/7 لەڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشكراوەتە سەر كەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە ناحیەی دارەشەكرانی سەر بە قەزای پیرمام لە هەولێر.
دژەتیرۆری كوردستان ئاشكراشیكردوە، لە بۆردومانەكاندا هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.
جێی ئاماژەیە، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لە گەرووی هورمزو بۆردومانكردنی چەند وڵاتێكی عەرەبی لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بۆردومانكردنەكان لەهەرێمی كوردستان دەستیان پێكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group