وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بڕی 841 ملیارو 161 ملیۆن دینار وەك تەمویلی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
ئاماژەشیكردوە، هاوشێوەی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی بڕی 120 ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران لە كۆی تەمویلی موچە بڕیوە، دوای تەواوكردنی رێكارەكان و وەرگرتنی پارەكە بەشێوەی كاش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق راستەوخۆ لیستی موچە بڵاو دەكرێتەوەو لە نزیكترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەكرێت.