وەزیری ئەوقاف: ناونوسینی هاوڵاتیان بۆ فەریزەی حەج بە دیجیتاڵی سەركەوتو بوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی و نوسینگەكانی حەج و عومرە كۆبوەوەو لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی ئەوقافدا هاتوە، لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی بەڕێوەچونی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ و خزمەتكردنی عومرەكاران و حاجیان كراوە وێڕای گەڵاڵەكردنی پڕۆژەی نوێ و سەردەمی و پێشنیازی خاڵی گرنگ كە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی زۆرباشتر بۆ حاجیان و عومرەكاران فراوانتر دەكات.
ئاماژەشكراوە، گفتوگۆ لەسەر شێوازی نوێی ناونوسینی هاوڵاتیان كراوە كە بەشێوەی دیجیتاڵی بەڕێوەدەچێت و ئەزمونێكی سەركەوتو بوە بڕیارە لەماوەی داهاتو بەهەندێ وردەكاری ترەوە دەست بەپڕۆسەكە بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group