ئومێد خۆشناو: سەرۆكی هەر شەش شارەوانی ناو سەنتەری شاری هەولێر گۆڕدراون

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، ئەو گۆڕانكارییانەی لە چەند رۆژی رابردودا لەسنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدران بۆ چەند هۆكارێكی گرنگ دەگەڕێنەوە، لەوانە هێنانەكایەی قەزای نوێی بەحركەو ناحیەی كۆڕێ كە پێویستیان بە دانانی بەرپرسانی یەكەی ئیداریی نوێ هەبو لەو چوارچێوەیەشدا قائیمقامی بەحركەو بەڕێوەبەری ناحیەی كۆڕێ دەستبەكاربون.
وتیشی، بۆئەوەی خزمەتێكی شایستەتر پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت سەرۆكی هەر شەش شارەوانی ناو سەنتەری شاری هەولێر گۆڕدراون، هەروەها لە كەرتی پەروەردەشدا گۆڕانكاری كراوە كە بەشێك لەو گۆڕانكارییانە پەیوەستبون بە خانەنشینبونی بەڕێوەبەرانی پێشوی فەرمانگەكانەوە.
پارێزگاری هەولێر جەختیشیكردوەتەوە، گۆڕانكاری لە پۆستەكاندا رێكارێكی ئیداریی سروشتییەو هەر كات پێویست بكات بەردەوام دەبێت، چونكە ئامانجی سەرەكی هەر گۆڕانكارییەك تەنیا پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشترە بە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group