مامۆستایانی وانەبێژ چاوەڕوانی دامەزراندن دەكەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاباز ناسر نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەكۆنگرە رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: لەنوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ نوێنەری بەشێك لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆبونەوە بە ئامانجی گەیاندنی داوای مامۆستایانی وانەبێژانی لادراوی پەروەردە كە ئەمە دوەمینجارە لەگەڵیان دادەنیشن بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەبەرئەوەی لە وەزارەتی پەروەردە سیستمێكی داتابەیسی نییە بۆ ناوی مامۆستایانی وانەبێژ نازانن كەی سەرەیان دێت بۆ دامەزراندن یان بە گرێبەستكردن، بەپێی داتاكانیان 700 مامۆستا ئامادەیە بۆ دامەزراندن لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان، ئەم مامۆستایانە داوای دانان دەكەن لە بەرامبەر ئەو حەوت هەزار مامۆستایەی ساڵی رابردو خانەنشین بون، داوا دەكەن وەزارەتی پەروەردە دەست بۆ دۆسیەكەسیان ببات چونكە كەمی میلاك لە دەرەوەی شارەكان زۆرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group