بیارە.. دەست بەسەر خواردنی ناتەندروستدا گیراو لەناو برا

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی هاوبەشی سەرپەرشتی شوێنە گەشتیارییەكانی سنووی بەڕێوەبەرایەتی  ناحیەی بیارە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هەڵمەتێكی فراوانی مەیدانی بۆ چێشتخانە، كەبابخانە، سەیرانگاو بازاڕی بیارە ئەنجامداوە بەدواداچونی وردیان بۆ مۆڵەتی كاركردن، كارتی تەندروستی كارمەندان و رادەی پابەندبونی شوێنەكان بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و گەشتیارییەكان كروە.
راشیگەیاندوە، لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر بڕێك خواردنی ناتەندروست و بەسەرچودا گیراوەو دەستبەجێ لەناوبراون، هاوكات چەندین خاوەنكارو دەستگێڕ بەهۆی سەرپێچییەوە ئاگاداركراونەتەوەو وادەی یاساییان پێدراوە بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكانیان، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی و سزای یاسایی دەبنەوە .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group