نەوا-
بەبۆنەی نزیكبونەوەی 12هەمین ساڵیادی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر شنگال، ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی ئێزدیی شنگال لە كەمپی (جم مشكۆ) لەسنوری ئیدارەی زاخۆ كۆبونەوەو یادی كارەساتی شنگالیان كردەوەو رایانگەیاند، حكومەتی عیراق تائێستا وەڵامی داواكاریی ئاوارەكانی نەداوەتەوە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان و جێبەجێكردنی مەرجەكانیان بۆ گەڕانەوەیان.
ئەو هاوڵاتییە ئێزیدییانە داوایان لەحكومەتی عیراق كرد بەردەوام بێت لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێنكراوانی ژنان، منداڵان و پیاوانداو چارەنوسیان ئاشكرا بكات، چونكە 12 ساڵە كەسوكارەكانیان لە حاڵەتی دڵەڕاوكێدا دەژین و نازانن زیندون یاخود نەماون.
لە 3/8/2014 چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر شنگال و چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیان ئەنجامدا تائێستاش بە سەدان خێزانی ئێزدی بێسەروشوێنن و چارەنوسیان نادیارە، كەسوكاریشیان لە ئاوارەیی و كامپەكانی هەرێمی كوردستاندا دەژین.