لیژنەی سووتەمەنی هەڵەبجە: لە سبەینێوە بەنزین بە میكانیزمی نوێ دابەش دەكرێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی سووتەمەنی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، لە سبەینێ دووشەممەوە بەنزین بە میكانیزمی نوێ دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی سووتەمەنی هەڵەبجە ئاگادارییەكی بڵاویكردەوە رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییان دەكەین كە ئەمڕۆ بەنزین دابەش ناكرێت، لە سبەینێ دووشممەوە ڕۆژانە لە كاتژمێر 7ی سەرلەبەیانییەوە دەست پێدەكات تا تەواوبوونی بەنزینەكە.
رونیشیكراوەتەوە، لەمەودوا پرۆسەی دابەشكردن بەم شێوەیە دەبێت: تەكسی و ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر، هەفتانە دوو جار 40 لیتریان پێدەدرێت، هاوكات ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هەفتەی دوو جار 50 لیتریان پێ دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group