نەوا-
وریا مەولاناخالد ەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت رایگەیاند، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 47 هەزار داواكاری فۆڕم بۆ حەج پێشكەش كراون كە ژمارەیان زیاتر لە 70 هەزار هاوڵاتییە.
وتیشی: ناونوسین تاوەكو رۆژی چوارشەممە 5/8 بەردەوام دەبێت و پرۆسەكەش زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و بەردەوامن لە وردبینیكردن لەناوی ئەو كەسانەی داواكارییان پێشكەش كردوە، دوای تەواوبونی وردبینكردن وادەی ئەنجامدانی تیروپشك دیاری دەكرێت بۆ هەردوو ساڵی 2027 و 2028.