كارمەندانی گرێبەستی رۆژانەی كارەبا راگەیەنراوێكیان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كارمەندانی گرێبەستی رۆژانەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا راگەیەنراوێكیان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كرد بەمەبەستی بەهەمیشەییكردنی گرێبەستەكانیان.
لەدوای كۆبونەوەیان لەبەردەم پارێزگای سلێمانی نوێنەری ئەو كارمەندانە راگەیەنراوەكەی خوێندنەوەو لەبەشێكیدا رایگەیاند، نزیكەی چوار ساڵە بە گەرماو سەرماو بەبێ دابڕان لە مەیدانن و بەردەوام سەرقاڵی كۆكردنەوەی داهات و گەیاندنی پسوڵەی كارەبان، 50%ی هاوڵاتیان ئامادەنین لەبەردەم ماڵەكانیاندا پارەی كارەبا بدەن رۆڵی ئەوانیش یەكلاییكەرەوە بوە لە پڕكردنەوەی گەنجینەی گشتیداو موچەكانیان دوادەكەوێت و لەهەمو بیمەو پێشینەیەكی یاسایی بێبەش كراون.
نوێنەری كارمەندانی گرێبەستی رۆژنانەی كارەبا وتیشی: داوای دامەزراندن و بەگرێبەستكردنی فەرمی هاوشانی مامۆستایان و هەر فەرمانبەرێكی تر دەكەن ، هەروەها داوا دەكەن ناوەكانیان لەسیستمی پەیرۆڵ تۆمار بكرێت و بەپێی بڕوانامەكانیشیان راستكردنەوەی ناونیشانی وەزیفیان بۆ بكرێت، هەروەها موچەكانیشیان لەكاتی خۆیدا پێبدرێت.
داواشیان لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا كرد دۆسییەكانیان بكرێتە ئەولەویەت و كاری بۆ بكەن.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group