كەشناسی هەرێم: تا كۆتای ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێنەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پلەكانی گەرما تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بە بەرزی دەمێننەوە و سبەینێ دووشەممە بەرزبوونەوەی زیاتر بە خۆیانەوە دەبینن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و كەش گەرم دەبێت، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، هەروەها، پلەكانی گەرما هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە تاڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، پێشبینی نزم بوونەوەیەكی كەم هەیە بۆ پلەكانی گەرما لەسەر ناوچەكەمان بە نزیكەی دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ دووشەممە بەپێی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی هەرێم، ، ئاسمان سامان و كەش گەرم دەبێت بە گشتی، ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group