شاندی دەمپارتی بۆ دیداری ئۆجەلان سەردانی دوورگەی ئیمراڵیان كرد

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی دەمپارتی بڵاویكردەوە، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەمپارتی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی دوورگەی ئیمراڵیان كردوە.
ئاماژەشیكردوە، شاندەكە لە هەریەك لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجارو فایەق ئوزگور پێكهاتوە.
كۆتا دیداری شاندەكە لەگەڵ ئۆجەلان رۆژی 20/7ی رابردو بەڕێوەچو تێیدا سازانێك لەسەر رەشنوسی یاسای چوارچێوە دروست بو ناوبراو لەسەر ئەوە ئاماژەی بەوەدابو هەرچەندە كەموكوڕی لە یاساكەدا هەیە، بەڵام بۆ كردنەوەی دەرگا سەرەتایەكە.
بەپێی زانیارییەكانیش ئاكەپە بەنیازە رەشنوسی یاسای چوارچێوە پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا بكات گوێ بە سازانەكەی ئیمراڵی نەدات، دوای ئاشكراكردنی ئەو زانیاریانە دەمپارتی رەشنوسەكەی ئاكەپەی رەتكردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group