وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی لە دەستبەكاربونی كونسوڵی نوێی بەریتانیا دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبونەوەیەكدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە هۆڵی ڤێر كونسوڵی نوێی شانشینی یەكگرتوی بەریتانیا لە هەرێم و عەمید وێڵ داڤیس پاشكۆی سەربازیی بەریتانیا لە عیراق كرد.
ئاماژەشكراوە، لەو كۆبونەوەكەدا كە فەریق روكن بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتیی و لیوا روكن هۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارەو میرە تێیدا ئامادەبون، وێڕای بەخێرهاتنی شاندەكە پیرۆزبایی دەستبەكاربونی لە هۆڵی ڤێر كرا بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەكەی و هیوای سەركەوتنیشی لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا.
لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا بە گرنگیەوە تاوتوێی دواین بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە، عیراق و هەرێمی كوردستان كراوە، هەروەها جەخت لە بەردەوامیی هاوكاری و پشتیوانیەكانی شانشینی یەكگرتوی بەریتانیا بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كراوەتەوە.
بڵاویشكراوەتەوە، سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە، هەردولا گفتوگۆی وردیان ئەنجام داو هاوڕابون لەسەر ئەوەی كە پەنابردن بۆ دیالۆگ و لێكتێگەیشتنی زیاتر رێگەچارەی بنەڕەتی و دروستە بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group