دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری پاڵپشتیكراو دەستپێدەكات

47 خولەک پێش ئێستا

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری گشتی نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە: رۆژی شەممە 15/8 دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان دەستپێدەكات و بەنزینخانە دیاریكراوەكان 24 كاتژمێر بەبەردەوامی خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن.
بڕیارە لەمڕۆوە 10 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەشبكەن بە نرخی پاڵپشتیكراوی حكومەتی هەرێم بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی بەنزینی نۆرماڵ و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و نۆرەگرتن لە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها بڕیاریشە لە داهاتودا ئەو دابەشكردنە بەنزینخانەكانی تری ناوشارو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group