لوقمان حەوێز شارەزای گەردونناسی و زانستە سروشتییەكان رایگەیاندوە، بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافیی خاكی كوردستان رودانی بومەلەرزە لەو ناوچەیە لە هەمو كاتێكدا ئەگەرێكی كراوەو پێشبینیكراوە، ئەو زانیارییەش بۆ هۆشیاركردنەوەو ئامادەكاریی بەردەوامە.
ئەو شارەزایەی زانستە سروشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەگەری رودانی بومەلەرزە بە دیوی باكورو خۆرهەڵاتی هێڵی بەیەكگەیشتنی پلێتە تەكتۆنییەكانی ژێرزەوی بەهێزترە كە بەدیاریكراوی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رۆژهەڵات و باكوری كوردستان دەگرێتەوە.
لوقمان حەوێز پێشنیاریشیكردوە، لەبواری تەلارسازی و ئەندازیارییدا دۆخەكە پێویستی بە ئامادەكاریی بنەڕەتی هەیە كە پێویستە رێنماییەكانی دروستكردنی باڵەخانە بەتەواوی رەچاو بكرێت و زیاتر كۆنكرێت و پێكهاتەی ئاسنی بارستە قورس لەكۆڵەگەكان بەكاربهێنرێت، لەگەڵ بەكارهێنانی كەرپوچ و تەنی سوك لە دروستكردنی دیواردا، هاوكات پێشخستنی توانای تیمەكانی فریاگوزاری لەڕوی ئامێر، تەكنەلۆژیاو راهێنانەوە گرنگن.