هاوسەرۆكێكی خۆسەر: دەبێت سوریا وەك دەوڵەتی خۆمان ببینین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، جموجوڵێكی دیپلۆماسیی بەردەوام لەنێوان رۆژئاوای كوردستان و دیمەشقدا هەیە، دەبێت سوریا وەكو وڵات و دەوڵەتی خۆمان ببینن و كار بۆ داهاتوی بكەین.
ئیلهام ئەحمەد راشیگەیاندوە: پرسی كورد كێشەی سەرەكی و بنەڕەتیی گفتوگۆكانە لەگەڵ شامداو بەبێ چارەسەركردنی پرسی زمانی كوردی تێكەڵبون ئەنجام نادرێت، ئەوەی گرنگە بۆ ئەوەیە كە دڵنیایی بدەن لەوەی مافەكانی كوردو دەستكەوتەكانیان لە سوریای نوێدا دەپارێزرێن.
سەبارەت بە هێرشەكانی سەر ئاوارەكانی سەرێكانێش هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باسیلەوەكردوە، كاتی ئەوە هاتوە كە هەمو ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لەهەمانكاتدا هێرشكردنە سەر ئاوارەكان شتێكی رەتكراوەو قبوڵنەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group