سەندیكای هونەرمەندان بۆ راگەیاندنەكان: شكۆی هونەرمەندان بپارێزن

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم راگەیاندنەكانی هەرێمی كوردستانی كردوە ئاماژەی بەوەداوە،  هەندێك لەهونەرمەندان بەهۆی هەڵكشانی تەمەن و تێكچونی باری تەندروستیانەوە كاریگەریی لەسەر شێوازی قسەكردن و جەستەیان دروستبوە، بۆیە پێویستە هەموان رەچاوی ئەو دۆخەیان بكەن و بەچاوێكی رێزەوە لێیان بڕوانن.
هەروەها لە نوسراوەكەدا هاتوە كە ماوەیەكە هەندێك میدیا چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو هونەرمەندانە دەكەن كە تەندروستیان باش نییە، ئەمەش كاردانەوەی نەرێنی لە سۆشیال میدیا لێدەكەوێتەوەو دەبێتە هۆی شكاندنی شكۆی هونەرمەندەكە كە هەندێك لەو دەزگایانە بەمەبەستی راكێشانی سەرنج یان بە ناوی هاوكارییەوە ئەم كارە دەكەن، بەڵام ئەنجامەكەی زیان گەیاندنە بە كەسایەتی هونەرمەند.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group