نەوا-
سەروەر هاواری بریكاری وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندوە، بەرزبونەوەی نرخی كاڵاو خۆراك لە هەرێمی كوردستان بۆ بەرزبونەوەی نرخ لەوڵاتانی بەرهەمهێنەرو زیادبونی تێچوی هاوردەكردن دەگەڕێتەوە، بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنیی ناوچەكەو مەترسیی كۆمپانیاكانی گواستنەوەوە باجی زیاتر وەردەگیرێت و ئەمەش كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر گرانبونی كاڵاكان دروستكردوە، چونكە زۆربەی كاڵاكان لە دەرەوە هاوردە دەكرێن.
بریكاری وەزارەتی بازرگانی باسی لەوەشكردوە، زۆربونی خواست و درەنگ گەیشتنی كاڵاكان لەگەڵ نەدانی دۆلار بەنرخی بانكی ناوەندی بە بەشێك لە بازرگانان بەبیانوی تۆمارنەكردنیان لەسیستمی ئەسیكۆدا، فاكتەری دیكەی بەرزبونەوەی نرخەكانن، بەڵام كۆگاكان پڕن لە كاڵاو خۆراكی پێویست و هیچ گرفتێكی كەمی خۆراك لە ئارادا نییە.