نەوا-
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بڵاویكردەوە، كاركردن لە پرۆژەی دروستكردنی رێگای دوسایدی زەڕایەن –دەربەندیخان بەردەوامەو قۆناغی گرنگی بڕیوە، لە ئێستادا كاری جێبەجێكردنی هەمو بڕگەكانی پرۆژەكە بەردەوامە بە تایبەت لە بڕگەی روسازیی كۆنكریتی كۆمپەكتكراو بە رۆڵەر، كارەكانی بڕین و پڕكردنەوە، جێبەجێكردنی پردو ئاوبارەكان، دیواری راگر، جۆگەكانی تەنیشت.
ئاماژەشیكرد، پڕۆژەكە پێكهاتوە لە رێگایەك بە درێژی 15.5 كیلۆمەترو بڕی زیاتر لە 185 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بە تەواوبونی ئەم پڕۆژەیە تەواوی رێگای سلێمانی بۆ گەرمیان دەبێتە دوساید، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوەوە رێگای دوسایدی دەربەندیخان بۆ كەلار تەواوكرا.