كەشناسی: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشنانسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندوە، بۆ 48 كاتژمێری داهاتو ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەورو نیمچە هەور دەبێت بەتایبەتی لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم، لەكاتەكانی ئێوارە بۆ كاتەكانی شەو ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵێكی سوك هەیە.
ئەوەشی خستۆتەڕو،  بەگشتی پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە بە 1 تا 2 پلە، تەنها ناوچەكانی سنوری گەرمیان نەبێت كە بە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی یەكشەممە 23ـی8.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group