چاودێریكردنی بازاڕەكان و شوێنە گشتیەكان چڕتردەكرێنەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و سەرجەم بەرپرسان و سەرۆكی لیژنەكانی چاودێری تەندروستی و پشكنینی ئاو كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ئامانجی كۆبونەوەكە بەمەبەستی گوێگرتن بوە لە داواكاریی ئامادەبوان و چڕكردنەوەی هەوڵەكانی چاودێریكردنی بازاڕەكان و شوێنە گشتیەكان بۆ دڵنیابونەوە لە مەرج و رێنماییە تەندروستیەكان، هەروەها رێگریكردن لە ساغكردنەوەی خۆراك و كەلوپەلی نەشیاو و دەستبەسەراگرتنی ئەو بەرهەمانەی شیاوی بەكارهێنان نین.
لە راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێماندا هاتوە، لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە پشكنین بۆ بازاڕەكان و شوێنە گشتیەكان و چێشتخانەكان و ئارایشتگەكان و مەلەوانگەكان  زیادبكرێت بۆ دڵنیابونەوە لە پابەندبون بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەكان و پاراستنی زیاتری تەندروستی هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group