نەوا-
لە ئیدارەی راپەڕین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان ئەنجام دەدرێت و لەوبارەیەوە خالید ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی راپەڕین رایگەیاند، سێیەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان دەكەنەوە داوا لەهەمو جوتیاران، خاوەن پڕۆژەو بەرهەمهێنەرەكان دەكەن كە ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ بەشداریكردن و ناساندنی بەرهەمەكانیان.
خالید ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، سنوری ئیدارەی راپەڕین ناوچەیەكی زۆر گرنگی كشتوكاڵ، ئاژەڵداری و گەشتوگوزارییە، ئامانجیان ئەوەیە كە ئەم فێستیڤاڵە دەرفەتێكبێت بۆئەوەی بەرهەمەكان زیاتر بناسرێن و بخرێنەڕو پاشان ساغبكرێنەوە.
وتیشی: فێستیڤاڵەكە بۆماوەی سێ رۆژو لەڕۆژانی 24 تا 26/9 بەردەوام دەبێت.