بەمنزیكانە ژمارەیەك زەوی تر بەسەر فەرمانبەرانی زاخۆدا دابەشدەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەوزاد حاجی بەڕێوەبەری دابەشكردنی زەوی لە شارەوانی زاخۆ ئاشكرایكردوە، كەمتر لە مانگێكی دیكە تیروپشك بۆ بەشێكی دیكەی زەویی دەكرێت، هاوكات لەگەڵ ئەم هەنگاوە شارەوانیی زاخۆ سەرقاڵی جێبەجێكردنی پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییەكانە بەئامانجی مسۆگەركردنی خاوەندارێتیی یاسایی بۆ فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیستی ناوی 1,649 زیندانیی سیاسی و 65 كەس لە كەسوكاری شەهیدان گەیشتوەتە سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ، لەم چوارچێوەیەدا كاركردن بۆ ئامادەكردنی زەویی پێویست بەمەبەستی دابەشكردنیان بەسەر ئەم توێژانەدا دەستیپێكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group