نەوا-
فەرهاد ئەتروشی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆئەوەی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان لەبارەی پرسی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان یەكهەڵوێست بن، هەر لەم چوارچێوەیەشدا بوە كە بەئامادەبونی نوێنەرانی فراكسیۆنەكان لەگەڵ وەزیری دارایی كۆبونەتەوە.
وتوشیەتی، دوای وردبینیكردنی كۆپییەكی رەشنوسی بودجە تێبینیان كردوە كە خاڵی نەرێنیی زۆری بەرامبەر هەرێم تێدایە لەبەرئەوە پەلە لە تێپەڕاندنی ناكرێت و كاتی پێویست تەرخان دەكرێت تا گفتوگۆی وردی لەسەر بكرێت و ئاستەنگەكان چارەسەر بكرێن، بەتایبەتی مادەی 10 كە پەیوەندیدارە بە هەرێمی كوردستان و وردەكاریی ئاڵۆزی تێدایە.