دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی 9ی فەرمانبەران دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، 835 ملیارو 553 ملیۆن دینار وەك تەمویلی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
راشیگەیاندوە، هاوشێوەی چەند مانگی رابردو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول لە كۆی تەمویلی موچە بڕیوە، هەروەها 4 ملیارو 961 ملیۆن دیناری لە تەمویلی موچەی مانگی ئەیلول نەناردوە كە بریتییە لەشایستەی موچەی مانگەكانی رابردوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group