نەوا-
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكات كە دوێنێ شەممە كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی شاخالد لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعوودیە و ژمارەیەك قوربانی و برینداری لەنێو خەڵكدا لێكەوتەوە.
هاوكات، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی سەركردایەتی، حكوومەت و خەڵكی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە و كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند، پشتیوانی و هاوسۆزیمان لەگەڵ شانشینی عەرەبستانی سعوودیە دووپات دەكەینەوە و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵكی سڤیل، ڕاگرتنی گرژییەكان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە دەكەینەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، دوابەدوای ئەوەی دوێنێ بە چەند موشەكێكی بالیستیكی هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز لە سعودیە 12 كەس گیانیان لەدەستداوە و 309 كەسی دیكەش بریندار بوون.