پەرلەمانتارێكی عیراق: چارەسەر نەبونی كێشەكانی هەرێم و بەغدا بێمتمانەییە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عومەر محەمەد ئەندامی لیژنەی ئابوریی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە: لەبەرئەوەی بودجەی پێشو بۆ ماوەی سێ ساڵ بوە كێشەی زۆری كەڵەكە كردوە لەعیراقدا، ئەو بودجەیەشی هەرێم ئامادەیكردوە زەبەلاح و گەورەیە نزیكەی 29 ترلیۆن دینارە، بەڵام ئەمە كەڵەكەبوی ئەم چەند ساڵانەی رابردوە، لەبەرئەوەی ئێستا عیراق بە قۆناغێكی قورسی ئابورییدا تێدەپەڕێت شاندی دانوستانكاری هەرێم ناتوانێت وەزارەتی دارایی و حكومەتی فیدراڵی رازی بكات بەقبوڵكردنی داواكارییەكانی، بۆیە وەفدەكەی هەرێم پێویستی بە پشتگیرییەكی سیاسی باڵا هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: لەساڵی 2014وە كە هەرێم بڕیاری ئابوری سەربەخۆییدا كێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق كەڵەكەبون چارەسەرنەبونیشی  بۆ نەبونی متمانە دەگەڕێتەوە هەروەها جۆرێك لە خەمساردیی تێدایە ئەم دوبەرەكیەی كوردیش كە لە هەرێم هەیە هێزی لێبڕیون ناتوانن پێكەوەبچن، لەكاتێكدا پێكهاتەكانی تر لەوێ هەمویان ئامادەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group