"هۆكاری كارانەكردنەوەی پەرلەمان پێشخستنی بەرژەوەندیی حزبییە"

1 کاتژمێر پێش ئێستا
كەریم بەحری ئەندامی خولی پێشوتری پەرلەمانی كوردستان و جێگری سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتاران رایگەیاندوە: پێویستە هەوڵەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان بە ڕێگە یاسایی و سیاسییەكان و گفتوگۆ بەردەوام بێت، بەڵام بەداخەوە تائێستا هێزە سیاسییەكان نەیانتوانیوە لەسەر چۆنیەتی كاركردنی پەرلەمان بگەنە رێككەوتنێكی بنەڕەتی، هەروەها ئەم دروستبونی بۆشاییە یاساییە دەتوانێت مەترسیی بخاتە سەر پڕۆسەی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە ئەگەری پێشكەشكردنی سكاڵای هاوڵاتیان لە بەغداو مەترسی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
كەریم بەحری راشیگەیاندوە، هۆكاری سەرەكی بەردەوامبونی قەیرانەكە بابەتی پێشخستنی بەرژەوەندیی حزبی و كەسییە بەسەر بەرژەوەندیی گشتییدا، خەریكە وای لێدێت ئەوانەی كە گەشبینیشن بەرەو رەشبینی دەڕۆن ئەگەرنا پێموایە ئەگەر رەچاوی بەرژەوەندی گشتی  و قەوارەی هەرێم و مەترسییەكان بكرایە ئەوا دەتوانرا سازش بۆ یەكتر بكەن و بە زوترین كات كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكبهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group