شاخەوان عەبدوڵڵا: كورد لە فەرمانگەو دەزگا ئەمنییەكانی كەركوك پەراوێزخراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، كورد لە فەرمانگەكانی حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانی كەركوك بەتەواوی پەراوێز خراوەو كار بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانەوە بگرە تا خوارەوە هیچ كوردێك بەرپرسی فەرمانگەیەكی ئەمنی نییە، ئەمەش نادادیەكی یەكجار گەورەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لەشاری كەركوك پرۆسەیەكی ناشیرینی داگیركاری دەستیپێكردوە تەواو پێچەوانەی رێنماییەكانی ماددەی 140 لەهەندێك پرۆژەی داگیركارییدا دەستی كوردی تێدایە، بەڵام بە توندی رێگرییان لێ دەكەن و لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك كۆدەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group