لە سنوری سلێمانی بەهۆی ئاگرەوە 300 دۆنم پوش و پاوانی سوتا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەند، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە سنوری گوندی گەڵناغاج لە سنوری ئاغجەلەر نزیكەی 300 دۆنم پوش وپاوان سوتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای كەوتنەوەی ئاگر لە سنوری گوندی گەڵناغاج، دەستبەجێ تیمەكانیان چونەتە شوێن روداوەكە و لەگەڵ هاووڵاتیاندا توانراوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بەهۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 300 دۆنم لەوەڕگا و پوش و پاوان سوتاون.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی راشیگەیاندوە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە، كەسێكیان دەستگیركردوە بە تۆمەتی كردنەوەی ئاگەركە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.