قائیمقامیەتی سلێمانی: سەرچاوەی ئەو ئاوەڕۆیەی سەوزەی پێ ئاو دەدرا لەناوبرا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لیژنە هاوبەشەكانیان لە ناوچەی تانجەرۆ سەرچاوەی ئەو ئاوەی تێكدا كە پێشتر كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی سەوزەیان بە ئاوی قورس پێ ئاو دەدا.
بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئەو سەوزانەی لە ناوچەی تانجەرۆ بە ئاوی قورس ئاو دەدران دەركەوت شیاو نیە بۆ خواردن و كێڵگەكانیان لەناوبردن، لە پرۆسەیەكیشدا سەرچاوەی ئاوەڕۆكەیان تێكداو لەناویان بردو هاوڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە كە هیچ سەوزەیەك بە ئاوی قورس ئاو نادرێت و سەوزەیەكی تەندروست دەگاتە دەستی هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group