یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنەكانی پەرلەمان كۆدەبێتەوە

17 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
مستەفا عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، حزبەكەی كۆبونەوە ئەنجامدەدات و بڕیار لەسەر بەشداریكردن یان بەشداری نەكردنی فراكسیۆنەكەیان لە كۆبونەوەكانی پەرلەمان دەدات.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لە لێدوانێكدا كە سایتی فەرمی حزبەكەی بڵاویكردوەتەوە ئاماژەشیكردوە، لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنەكان تاوتوێی ئەو پرسە دەكەن و بۆچونی هەمو ئەندامان وەردەگرن و دواتر بڕیارێكی گشتگیرو كۆتایی دەدەن ئەو پرسەش لەگەڵ سەركردایەتی حزبیان تاوتوێ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group