بریكارەكانی خۆراكی ناوشاری سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە

10 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لەسلێمانی لە ئاگادارییەكدا بریكاری بنكەكانی ژمارە 261 تا 266ی ناوشاری سلێمانی ئاگادار كردوەتەوە رۆژی یەكشەممە 8/11 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراكی سلێمانی بكەن.
ئاماژەشیكردوە، سەردانەكە بۆ دانانی بڕی پارەی سەبەتە خۆراكی حەوتەمی ساڵی 2026ـە دوا مۆڵەتیش 11/11ـیە.
كامەران فەتاح ئاشكراشیكردوە كە بڕی پارە بەشێوەی كاش لەلایەن بانكەوە وەردەگیرێت و پێویستە بریكار كارتی بانكی و كارتی نیشتمانی پێ بێت هەر بریكارێكیش لەوادەی خۆی ئامادە نەبێت ئەوا لەسەر بڕیاری حكومەتی بەغداد سزای دارایی دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group