عەبدولستار مەجید: واقعی ئێستای هەرێم دوو ئیدارەییە

14 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان وتی، هەر لە سەرەتاوە بڕیاریانداوە بایكۆتی خولی شەشەمی پەرلەمان بكەن، چونكە بە پەرلەمانێكی دیزاینكراویان زانی و پڕ بو لە ساختەكاری. 
راشیگەیاندوە، شێوازی كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەمشێوەیە چارەسەر نییەو كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات، ئەوان لەگەڵ بەهێزبونی دامەزراوەكانن لە رووی یاساییشەوە كاتێك رێژەی یاسایی (50+1) تەواو بێت پەرلەمان دەتوانێت كۆببێتەوە، بەڵام ئەمە لەگەڵ واقیعی سیاسیی هەرێمی كوردستان ناگونجێت، واقیعی ئێستا دوو ئیدارەییەو بڕیارەكان لە دێگەڵە رادەگیرێن ئەم كۆبونەوەیە بەبێ یەكێتی مەترسیی لێكترازانی نێوان پارتی و یەكێتی قوڵتر دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group