نەوا-
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاندوە: بۆردومانێكی سنوری دۆڵی ئالانە كراوە لێكۆڵینەوە لەسەر زیانەكانی دەستیانپێكردوە.
لەلایەن خۆشیەوە ئارام مودەریسی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بە روداوی راگەیاندوە، هێرشەكە بە دوو موشەك كراوەو بارەگایەكی ئەوانی لە دۆڵی ئالانە كردوەتە ئامانج.
بە وتەی بەرپرسانی ئەو پارتەی رۆژهەڵاتی كوردستان، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبوە.