وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن: هیچ نوسراوێك بۆ داخستنی تێلیگراممان بەدەستنەگەیشتوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان بە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سەبارەت بە داخستنی هەر پلاتفۆرمێكی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، هیچ نوسراوێكی فەرمی  نەگەیشتوە بە دەستیان لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراقەوە سەبارەت بەم بابەتە. 
ئاماژەشیكردوە، لەكاتی گەیشتنی نوسراوی فەرمی بۆ ئەم بابەتە، یاخود هەر بابەتێكی تری هاوشێوە دوای بەدواداچون لەسەر لێكەوتەو رەهەندەكانی ئەم خزمەتگوزاریەو وەرگرتنی بۆچونی دامودەزگا تایبەتمەندەكان لەڕووی یاسایی و ئەمنیەوە، بڕیاری لەسەر دەدەن ئەمەش لەژێر رۆشنایی یاسای وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنەو لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری گەیاندنە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group