نەوا-
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەكێتی و پارتی خۆیان هەست بەكێشەكانی نێوانیان دەكەن، ئەگەر گوێشتان لێبوبێت دەزانن لەعیراقدا چۆن هەڕەشە دەكەن، هەربۆیە پێویستە پارتی و یەكێتی كۆببنەوە چونكە هیچ كۆسپێك لەبەردەم كۆبونەوەی دوو حزبی كوردیدا نییە.
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وتیشی: ئەگەر یەكێتی و پارتی رێكبكەون سەرجەم كێشەكان چارەسەر دەبن، حكومەت پێكبێت باشترە چونكە هەڵبژاردنی نوێ هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت.