بارزانی و فەیاز: بادەستور پێوەر بێت بۆ نەهێشتنی ناكۆكییەكانی هەرێم و بەغداد

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە هاوینەهەواری پیرمام كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عیراق و ناوچەكە كراوەو رۆشنایی خراوەتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی عیراقی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم.
ئاماژەشكراوە، هەردوولا جەختیا كردوەتەوە كە كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق لەچوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن و پێویستە دەستور پێوەرو بنەمای سەرەكی بێت بۆ تێپەڕاندن و نەهێشتنی ناكۆكییەكانی نێوان هەردولا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group