سەڵاحەدین بەهائەدین: وەك پێویست هەوڵی جدی بۆ پێشخستنی كشتوكاڵ نەدراوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی دوەمین كۆنفرانسی كشتوكاڵی وەبەرهێنان لەشاری سلێمانی رایگەیاند: بنەمای پێشكەوتنی شارستانییەت گرنگیدانە بە زەوی و ئاو و خستنەگەڕی تواناو هێزی تاكی كۆمەڵگەی كوردیی و پێویستییەكی ئێستای ئەم قۆناغەیە لەهەرێمی كوردستان كە جێی داخە لایەنە پەیوەندیدارەكان وەك پێویست هەوڵی جدییان بۆ پێشخستنی كشتوكاڵ نەداوە.
ئەمینداری گشتی یەكگرتو ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە ئەندازیارانی كشتوكاڵی داهێنان و نوێگەری ئەنجامبدەن لەپێناو خزمەت بە جوتیاران لە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group