مەسرور بارزانی: هیچ كەسێك مافی دابەشكردنی كوردستانی نییە

4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی شەمس رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەرهەمی خەڵك و پێشمەرگەیە، بۆیە هیچ كەسێك مافی دابەشكردنی نییە و هەر هەوڵێكیش لەو پێناوەدا بەدڵنیاییەوە سەرناگرێت.
مەسرور بارزانی سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ و پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، یەكێتی و ئەو لایەنەی لەگەڵیدا هاوپەیمانە بۆ ماوەی دوو ساڵ پەرلەمانیان بە بارمتە گرتبوو، جەختیشی كردەوە كە ئەوان دیموكراسی دەپارێزن و پێویستە هەمووان ئەوە قبووڵ بكەن، هەروەها ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە گوایە پارتی هەڕەشەی لە پەرلەمانتاران كردبێت و بە "قسەی بێ واتا" ناوی بردن.
لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا، سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەكرد، دەبێت عێراق لەوە تێبگات سیستمی فیدراڵی بە واتای دابەشكردنی وڵات نایەت و پێویستە رێز لە دەستوور بگیرێت.
سەبارەت بە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە ناوچە جیاوازەكاندا، مەسرور بارزانی باسی لەوەكرد، ئەو شوێنانەی لە هەرێمی كوردستان دەوترێت خزمەتگوزاریی كەمتریان بۆ كراوە، پەیوەندی بە كەرتی تایبەتەوە هەیە، چونكە لە هەندێك شوێن كۆمپانیاكان متمانەیان بە حكومەت زیاترە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group