مەسرور بارزانی: راگەیەنراوەكەی حكومەتی عیراق جێی قبوڵكردن نیە

18 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بڕیارەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، توشی سەرسوڕمان بون بەو راگەیەنراوەی كە بڵاوكراوەتەوە چونكە لەگەڵ ناوەڕۆكی ئەو گفتوگۆیانە ناگونجێت كە پێشتر لەگەڵ دەسەڵاتی بەغداد هەیانبوە.
وتیشی: پێشتر شاندی حكومەتی عیراق هاتوەتە هەرێمی كوردستان و پەیامی جیاجیایان هەبوە پەیامی جیاوازیان پێڕاگەیاندون كە ئاڕاستەكەی بەرەو چارەسەركردن بوە بەپێی بنەمای دەستور، ئەوەی بڵاوكراویشكراوەتەوە جێی سەر سوڕمانەو بەهیچ جۆرێك جێی قبوڵكردن نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group