نەوا-
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە بەرپرسیارە لە 1 ملیۆن و 970 هەزار قوتابی و 150 هەزار مامۆستا لەكەرتی حكومی، جگە لەمامۆستایانی كەرتی تایبەت واتا هەر بڕیارێك كە دەدرێت بەركەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن مرۆڤ هەیەو دوو ملیۆنی دیكەش لە دایكان و باوكان لەگەڵ بڕیارەكانی ئەم دامەزراوەیەدا دەژین.
جەختیشیكردوەتەوە، بۆ وەرگرتنی بڕیاری دروست پێویستە وەزیر زانیارییەكی قوڵی لەسەر دامەزراوە و پسپۆڕییەكەی هەبێت و ئاگاداری پێشهاتەكانی جیهان بێت، هەروەها ئەوانەی ستراتیژ دادەڕێژن نابێت تەنها پشت بە راپۆرتەكان ببەستن، چونكە راپۆرتەكانی سەر مێز هەمو راستییەكان ناڵێن.