نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی بەردەوامبونی هەڵمەتی رواندنی وەرزی پایزە لەسەر بودجەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكار، هەڵمەتی رواندنی زیاتر لە 12 هەزار نەمامی گەورە لە بلواری (سلێمانی - تاسلوجە)بەشێوەیەكی بەرفراوان و چڕ ئەنجامدرا.
ئاماژەیكردوە، ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیانە بەمەبەستی فراوانكردنی سەوزایی و جوانكاری شوێنە گشتییەكانی شار بەڕێوە دەچێت.