نه‌وا
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه خورماتو و دوو فه‌وجیش به‌ره‌و فه‌لوجه جوڵه‌یان پێكراوه.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ نزیك خورماتوو یان جوڵه‌پێكردنی دوو فه‌وجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و فه‌لوجه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌واڵانه به‌گشتی ره‌تده‌كاته‌وه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، نه هیچ یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جوڵه‌ی پێكراوه و نه فه‌رمانی جوڵه‌كردنیشی بۆ هیچ یه‌كه‌یه‌ك هه‌یه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بنكه و باره‌گا و هێڵی سه‌ره‌كیی به‌رگری و شوێنه‌كانی خۆیاندان.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شڵێت "هه‌موولایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر هه‌واڵێك له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر فه‌رمی نه‌بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه رێگه‌پێدراو نه‌بێت، هه‌واڵی ناڕاسته و بێ بنه‌مایه".