ترامپ: هاوكاری دارایی و سەربازی پێشكەش بە كوردەكان دەكەین

08/10/2019 جیهان

نەوا
سەرۆكی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە دەستبەسەرداری كوردەكانی سوریا بوبێت و جارێكی تریش هەڕەشەی تێكدانی ئابوری توركیا دەكات گەر بێت و ئەو وڵاتە شەڕی ناپێویست دژی كوردەكان بەرپا بكات.
لە تویتێكدا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك كوردەكانمان بەجێنەهێشتووە، ئەوان كەسانی تایبەت و جەنگاوەری نایابن.  
 لە توویتەكەیدا ترەمپ لەبارەی توركیا دەڵێت "پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ ئەنقەرە وەكو هاوپەیمانێكی ناتۆ زۆر باشە، هەر شەڕێكی ناپێویستیش لەلایەن توركیا ئابووری و دراوەكەیان وێران دەكات. 
 ترەمپ لە كۆتایی توویتەكەیدا نووسیویەتی "ئێمە یارمەتی دارایی و چەك پێشكەشی كوردەكان دەكەین".
دوای ئەوەی ئەمریكا كشانەوەی سەربازەكانی لە سوریا راگەیاند، ئەوە بە هەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ توركیا لێكدرایەوە تا پەلاماری رۆژئاوای كوردستان بدات، بۆیەش بڕیارەكە رووبەڕووی رەخنەی زۆربوەوە لە سەر ئاستی ناوخۆی ئەمریكا و دەرەوە، بۆیە رۆژی دووشەممە ترامپ لە تویتێكی جیاوازدا هۆشداری دابووە توركیا كە ئەگەر هەركارێك بكات لە سنور دەربچێت، ئابوریەكەی وێران دەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group