ترامپ: دەبمە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وەك گاڵتەكردنێك بەهەوڵەكانی لەسەركارلابردنی دەڵێت "ئەگەر ئەوە رویدا ئەوا دەبمە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل".
ترامپ لەوتەیەكدا لە شاری نیویۆرك لەچوارچێوەی هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەیدا لەبەردەم ژمارەیەك هەواداریدا، كە زۆرینەیان هاووڵاتی جوو بون، وتی "پێویستە ئیدارەی ئەمریكا كاری باش بكات بۆ پشتگیركردنی ئیسرائیل"، پێشی وایە رێژەی پشتگیركەرانی لەناو ئیسرائیلدا 98%ە.
سەبارەت بە هەوڵەكانی لەسەركارلابردنیشی ترامپ وتی "ئەگەر شتێك لێرە رویدا، ئەوا دەچمە ئیسرائیل و زۆر بەخێرایی پۆستی سەرۆك وەزیران وەردەگرم".
لەبارەی گرژیەكانی كەرتی غەززەش، نیگەرانی خۆی پیشاندا و وتی "شتێكی شێتانەیە و ئەمریكا لەنزیكەوە چاودێری بارودۆخەكە دەكات".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group