نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان باس له‌وه‌ده‌كات 9 كۆچبه‌ری ئه‌و وڵاته له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوژراون و له‌و رووه‌شه‌وه داوای رونكردنه‌وه له تاران ده‌كات.
گران هیواد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند،له میانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردووی ئێران 9 كۆچبه‌ری ئه‌فغانی كوژراون.
وتیشی، بۆ ئه‌و پرسه داوای رونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان له ئێران كردووه و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه زانیاری وردیان پێبده‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه بنه‌ماڵه‌ی سێ له كوژراوان تا ئێستا سه‌ردانیان كردوون و داوایان كردووه هاوكاریان بكرێت له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی كه‌سوكاریان.
له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئێران له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ سێ هێنده، باس له كوژرانی ده‌یان كه‌س ده‌كرێت و تا ئێستا به فه‌رمی حكومه‌تی تاران هیچ ئامارێكی له‌و باره‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه.